به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :تاقمێک لە ناڕازیانی ئەمریکی کە ناوی "یانەی شۆڕشگێڕ"یان لە سەر خۆ ناوە رۆژی چوارشەممە لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی واشنتۆن بە تایبەتی دەسوەردانە سەربازییەکانی دەرەوەی وڵات، ئاڵای وڵاتەکەیان لە نزیک کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد تڕامپ بەربژێری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئاگر تێ بەردا.
کالوین ویلیامز سەرۆک پۆلیسی شاری کلیۆلەندی ئەمریکا لەمبارەوە وتی 17 کەس لەانەی لە نزیک کەمپەیی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد تڕامپ لە کلیۆلەند ئاڵای ئەو وڵاتەیان ئاگرتێ بەرداوە دەسگیر کراون.
ویلیامز وتیشی: تۆمەتی ئەوان پەلاماردانی پۆلیس بوو چونکە پۆلیسێک بە تەما بوو پاش بینینی ئاگرتێ بەردانی ئاڵای ئەمریکا ئاگرەکە بکوژێنێتەوە بەڵام ناڕازیان پێشیان بەو کارە گرت.
دەسگیرکردنەکانی ڕۆژی چوارشەممەی کلیۆلەند گەورەترین دەسگیرکردنی لەماوەی بەڕێوەچوونی کۆنوانسیۆنی نیشتمانی کۆماریخوازان بوو.
کۆنوانسیۆنی نیشتمانی کۆماریخوازان لە ڕۆژی دوشەممەوە دەستی پێ کردوە و تا ئەمڕۆ پێنج شەممەش درێژەی هەیە.
کۆنوانسیۆنی نیشتمانی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بە فەرمی ، دۆناڵد تڕامپی وەک بەربژێری کۆتایی ئەو پارتە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە دیاری کرد.....
کۆتایی کورتە نامە/310